فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەمشــەو

ئەمشەو
عەدنان ساڵەیی
شاعیر ، چەمچەماڵ
ئەمشەو کۆڵان بە کۆڵان، بۆت گەڕام
ماڵ ماڵ، یەک یەک، لە دەرگامدا
نە سۆراخێکی تۆم، چنگ کەوت
نە گفتی هاتنێکت دا
ئەمشەو وتم، عەهدبێت، بڕۆم
وا بڕۆم قەت، نەیەمەوە
نە هەنگاو بە دوومدا دەهات
نە هۆش و دڵیش مابوون پێمەوە
ئەمشەو تەقەلای زۆرمدا
هەرچیم دەکرد بێهودەبوو
وتم ئێستە نا ئێستە دەڕۆم
نەهاتە دی، سەربوردە بوو
ئەمشەو ئەوەندە درێژ بوو
وەک بەڵایەک مایەوە بۆم
سەر و دەستم نایە چۆکو
خەمم دەژمارد لە جێگەی خۆم
ئەمشەو ئەمشەو…
٣/١٢/٢٠٢٤. سێشەمە.