وه‌رزی زریان
هيوا کەريم مەلا
شاعير، هەولێر2010
پاكیزه‌ی ووڵاتی گریان
گه‌ڵای ته‌مه‌ن وا كه‌وته ده‌ست
دڵــــــــــــــــــــــی ڕه‌قی وه‌رزی زریان،
نه تۆی كچ و نه منی كوڕ
به سه‌رپشتی ئه‌و شه‌قامه خامۆشانه
بڕوا مه‌كه، بگه‌ین به مه‌فـته‌ن و ژیـــــــــان،
چوونكی له مه‌مله‌كه‌تی (مه‌م)
له نیشتمانی وێرانی خاتوو (زین)ـێ،
كه‌سێك نییه، كه‌س نایه‌وێ!
هه‌نگاوی پیرۆزی عیشــــــــــــق
وه‌كــوو عیشـــــــــــــــقی خۆی بدوێنێ،
هه‌مووی وه‌كوو (به‌كۆ)ی ئیبلیس
چاڵی سیا، بۆ (مه‌می ئالان)ـی سه‌رده‌م، ده‌كه‌ن به گۆڕ،
ماسی ڕۆحی
هه‌زاران (زین)ـی ئه‌ڤـیندار
له ده‌ریای عیشق و پاكیی دا ده‌گرن به تۆڕ،
باوك
ئه‌شكی چاوی كچی
ڤۆدگای عومره
له كۆڵانه ته‌نگه‌كانی ئابڕوو، نامووس،
برا
پرچی ڕه‌شی خوشكی
وه‌ك سنه‌وبه‌ر له ژێر به‌فره
شـــــــــه‌ته‌ك ده‌دا له چــــاره‌نووس،
دایك
ئاخ دایێ…
نیشتمانی داگیركراو
گوندی (كه‌ندێناوه)ی سووتاو
مزگه‌وت و خانه‌قای ڕووخاو
قوتابخانه‌ی قوتابییه بێ زاره‌كان،
كوانووی غه‌م و
ئه‌شك و ئاھــ و ئۆقیانووسی ئازاره‌كان،
خۆ تۆ دوێنێ كچ نه‌مام بووی
له خانووچكه گزیرییه‌كانی ته‌مه‌نت،
بێخه‌نده بوو
گوڵی باخ و وه‌رزی سه‌وز و
ماهی سیما و ئه‌ستێره‌ی گه‌شی چه‌مه‌نت،
بۆ ئه‌مڕۆكه نیازمه‌ندی
بۆ كیژۆڵه نه‌شمیله‌كه‌ت دیلیی و به‌ندیی؟!
له كاتێك دا
عومرت هه‌مووی وا به سه‌رچوو
كه‌س وه‌كوو خۆت تاسه‌ی حه‌سره‌تی نه‌شكاندیی،
كه‌س وه‌كوو خۆت
نه‌مامێكی له باخچه‌ی هیوا نه‌ڕواندوو
فانۆسی ئومێدی و خولیای دانه‌گیرسان،
هه‌مووی بۆ كه‌یف و كووڵی خۆی
نه‌ك بۆ چاوی ترێ ئاسات
یه‌كیه‌ك به تاڵی قژتاوه هه‌ڵده‌واسران،
ئێمه هه‌روا گۆشكراوین
له‌بۆ حه‌زی كرێت و نه‌گریس
هه‌موو دلۆپێك
وه‌كوو شیری دایكی دیلمان پێحه‌ڵاڵه،
وه‌لێ
بۆ كچی شیرینمان
بۆ خوشكی چاو پڕ ئه‌ڤینمان
هه‌نگوین تاڵه
عیشق درۆیه
بۆ په‌پووله و هه‌نگ نییه
بۆ زه‌رگه‌ته‌یه هه‌ڵاڵه.