فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

من تەنیا ئەوم هەیە

من تەنیا ئەوم هەیە
ڕێزان قەساب
شاعير، سلێمانی
کەبەهەنگاونانی بۆلام
منداڵ منداڵ دەبمەوە
گریاناکانم سەدەیەک دوادەکەوێت
لەگەڵ ژیلەمۆی مۆمێکدا
ماڵئاوایی لەخەمەکانم ئەکەم
من بەردەوام ئەودەبینم
لەخەندەی منداڵێکی بێناز و
لەقاقای ژنێکی بێ هاوژین و
لەئاورنگی سەرگەڵایەکی پاییز
من بەردەوام ئەودەبینم
ئاخرئەو تەنیازاتێک نیە
ئەوهەمووجیهانی منە
سەرەتای ئاشنابوونم بەئەو
بەرواری بوونمە
من تەنیائەوم هەیە
کاتێک دەگریەم
بەتەنیابەئەوژیردەبمەوە
تەنیابەئەو
بیناییم ڕوون و
دڵم ئاوازم بۆ ئەچڕێ
 ٢٠٢٥/٣/١٧
دووشەممە