فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پرســـەی شــکۆدار

پرسەی شکۆدار

ڕووناک ئاڵتون

 شاعير، سلێمانی

قافڵەیەکم لەبێتاقەتی

بەلای خانەقای وێرانمدا

تێپەڕە

نوێژی قەرزو فەرز

بەرەو مێحرابت دادەبەستم

کاسەیەکی لەخوومار بوون

دەتنێم بەسەرمەوە

مەست مەست

تاسورەتی عشق پێناسە دەکەم

ھەواڵێکی نەزانراوی

خەتابارن ئەو چۆلەکانەی

بەیانیەک پەیامی ھاتنتیان

بەدوو گۆرانی پێ

نەگەیاندم

دەردت لەگیانمە

بەڵێن پێبدە گەربوو بەھۆی مردنم

پرسەیەکی شکۆدارم بۆ ڕێکبخە.