فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوو کورتە شیعر

دوو کورتە شيعر

د. شادان عەلی

نووسەر و هونەرمەند،

سلێمانی

(١)

وتی کچی جوان

تۆو نێرگزو کوردستان

وەکو یەک جوانن

تۆ بە چاوت

نێرگز بە بۆنی

کوردستانیش بەقەندیل و هەڵشۆو چیاکانی

(٢)

هێشتا زەوی تێر باران نەبوو

کاروانێک بەدوای شوێنەوارێکدا دەگەڕان

منیش لە لاچەپی کارێزەکە دانیشتم و

گوێم لە شالورە ڕەشە گرتبوو

لەپشت گوڵە ئەرخەوانەکانەوە

دوو پەپوولەی باڵشین سەماییان بۆ دەکردم

چەند بەچێژبوون ئەو دیمەنە

خوڕەی ئاویش ئاوازێکی جوانی دەژەنی و

یادەوەری بەجێ هێشتبوو