فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چـیرۆکی مــاری ئان بیــڤان

چـیرۆکی مــاری ئان بیــڤان!

ڕووداوێکی ڕاســتەقینەی ناخهەژێن و کاریگەر،

بەسەرهات و چیرۆکی ئەو ژنەی بەڕووکەش ناشــیرین و لەناخەوە جوانترین بوو!

مــاری ئان بیــڤان ئەو ژنەی کە بە ناشیرینترین کەس لە جیهاندا ناوی دەرکرد. مــاری لەســاڵی ١٨٧٤ لەدایک بووە، لەتەمەنی گەنجیدا زۆر جوان و قەشــەنگ بوو.

مــارى پیشــەکەی پەرســتاری بوو، هاوســەرگیری کردبوو و خاوەنی چــوار منداڵ بوو.

کــاتێک ماری تەمەنی گەیشــتە ٣٢ ســاڵ، تووشــی نەخۆشــیەکی دەگــمەنی وەک زەبەلاح بوونی جەســتە و گەشــەی نەخــوازراوی ئەندامەکانی جەســتەی ئەبێـت.

لەگەڵ تێپەربوونی کات نەخۆشــیەکەی ماریاش زیاتر تەشــەنە ئەکات و بە شـــێوەک ڕووخســاریشی ئەگرێتەوە، و بەتەواوی شێوەی ڕووخساری ئەشێوێت.

ڕۆژ بەدووای ڕۆژ لەگەڵ تێپەڕینی کات نەخۆشــیەکەی ماری کاری کردە سەر کزبوونی چــاوەکانی، ئازاری بەردەوامی ماســولکە، جومــگە، و ئێســقانەکانی لەشــی بەتەواوی گرتــەوە.

سەرباری ئەم مەینەتیانەی ماری بەسەرخۆی هاتوون، هاوســەرەکەشــی کۆچی دووایی ئەکــات و ئەرکــی بژێوی پەیداکردنی ژیان و بەخێــوکردنی منداڵــەکانیشی ئەکەێتە ئەســتۆ.

نەهامەتیەکانی ماری بەوەش نەوەستان و بەهۆی نەخۆشــیەکەی و شێوانی ڕووخســاری، لە ئیشەکەشی دەرئەکرێت، و بەهۆی نەبووونی دەرامەت و بێکارییەکەی ئەوکات قەرزێکی زۆری لەسەر کۆئەبێتەوە.

بەڵام ماری لەگەڵ هەموو نەهامەتیەکانیشی دەستەوەســتان ناوەســتێت، بۆ بژێوی ژیانی منداڵەکانی هەوڵ ئەدات هەر کارێک بێت بیکات، لەبەرئەوە بەشداری ئەکات لە (پێشــبڕکێ ی ناشیرینترین ئافرەت لەجیهاندا)، بە هۆکاری ناشیرینی شێواوی ڕووخساری ماری لە پێشبڕکێیەکەدا بە پلەی یەکەم دەرئەچێت و بڕی پەنجا دۆلار وەک خەڵاتی ماددی و هەروەها خەڵاتی دەستکەوتنی کار بەدەست ئەهێنێت.

لێرە بەدوواوە کێشە و نەهامەتیکانی مــاری زیاتر و سەختتر ئەبنەوە بەهۆی دەستکەوتنی خەڵاتی دەرفەتی کار، ئەویش نمایشکارییە لە ســێرک.

مــاری لەگەڵ گروپێــکی ســێرک دەستبەکارئەبێت و بۆ نمایش و نیشاندان وەک ناشیرینترین ژنی جیهان  ئەگوازرێتەوە بۆ تەواوی شــارەکانی بەریتانیا، خەڵک و جەماوەرێکی زۆر بەپەرۆشــەوە دێن بۆســەیرکردنی ماری.

مــاری تا دەهات بەهۆی تەشەنەکردنی نەخۆشیەکەی، ئازاری جەستەی ڕوو لە زیادبووندا بوو، هاوکات مەرجی مانەوە و ئیشکردنی لە گرێبەستی کاری ســێرکدا بەگوێرەی توانای بەپێ ڕۆیشــتن بوو بۆمەودایەکی زۆر، و وەســتان لەسەرقاچەکانی بوو بۆ ماوەیەکی زۆر.

ماری ئەوەســتا لەسەر قاچە بەئازارەکانی و خەڵکیـش بۆ کات بەســەربردن لەگەڵ یاريــیە ســەرنجڕاکێشــەکانی ســێرک بەگاڵـتەجــاڕییەوە سەیریان ئەکرد و چێــژیان لەبینینی ناشــیرینیەکەی ماری ئەبیـنی،دوور لەهەموو بەها مرۆییەکان و بێ ئەوەی هیچ کەسێک هەســت بە ســووتانی ناخ و ئــازارەکانی ئەم ژنە بکات.

ماری خۆڕاگر و بەردەوام بوو لەسەرکارەکەی لەپێناو پاراســتن، پەروەردە، و بژێوی ژیانی منداڵەکانی.

لەبەر شێــواوی ڕووخساری ماری زۆرجار منداڵانی ناو هۆڵی سێرک بە مرۆڤی کێوی، دڕندە، و ترســناک بانگیان ئەکرد، و بەردیان تێئەگرت.

ماری لەســەر شــانۆی ســێرک ئەگریا، و وەڵامی منداڵەکانی بەم شێوەیە ئەدایەوە؛

 « مناڵەکان من ئێوەم زۆر خۆش ئەوێت، ئێوە هەر لە مناڵەکانی من ئەچن»!

بەڵام ئەوان بە بەردەوامی هەڵسوکەوتیان وەک گیاندارێکی کێوی لەگەڵ ماری ئەکرد.

ماری لەکاری ســێرک بەردەوام بوو تا ســاڵی ١٩٣٣، لەکاتی نمایش و کارکردن ڕۆژێک لە ناوەڕاستی شانۆ ئەکەوێتە سەر زەوی و گیان لەدەســت ئەدات.

جەماوەرەکەش ئەیکەنە پێکەنین و چەپڵەلێدان، وائەزانن کە ماری نمایشــیان بۆ ئەکات، بەڵام نازانن ئەم ماری لەوێ گیانی ســاردووە.

دووای مردنی ماری یەکێک لە منداڵەکانی ئەڵێـت؛

کاتێک و ئێمە برســی بووین، و دایکمان نانی بۆمان حازر ئەکرد، بەڵام خۆی بەدرێژایی شــەوان ئەگریا و ئەیوت؛

(هەســت ئەکەم من شــایەنی ئەوە نیـم دایـکێکی باش بم، بۆ ئەبێت ڕێــزم لێ نەگـیرێت، تەنیا لەبەرئەوەی من جــوان نـیم؟)

ئازاری ناخ و دەروون سەرباری ئازاری جەســتە کۆتاییان بە ژیــانی ماری هێـنا!

پرســیارێک لای من دێتە ئاراوە، ئــایا جــوانی پێوەرە بۆ مرۆڤ، بەتایبەت بۆ ژن؟

من لە وەڵامی پرســارەکەمدا ئەڵێم؛

نەخێر، لەدنیای مرۆڤایەتیدا هیچ کات جــوانی پێــوەر نیە، نە بۆ ژن، نە بۆ سیفەتی مرۆڤ بوون. نموونەکەشی مــارییە، کە ژنێــکی جــوان نەبوو، بەڵام خــۆڕاگــر، قوربانیدەر  و دایکێکی دڵســۆز و بەتوانا بوو، ماری مرۆڤێکی جوان، هاوکات بەکردار و سیفەت جوان بوو.

ئەم چیرۆکە پەیامێکی گرنگە بۆ مرۆڤایەتی. کاریگەری و سەرنجڕاکێشی ئەم چرۆکە ڕاســتەقینەیە وایلێکردم لەزمانی عەرەبیەوە وەریبگـێڕمە ســەر زمانی شــیرینی کــوردی.

دەریا خۆشناو

نەرویج

08.03.2015