دێمۆکڕاسی هەر نۆ پیتە و هیچێکی هیچ
بەفرین شەرەفکەندی/ نووسەر/ مەھاباد
شەو هێندەی بە بەرەوە نەماوە
مەهێڵە
خەونەکان باوێشکیان بێتێ و
ئاواتە ماندووەکان خەونووچکە بیانباتەوە!
پێش ئەوەی بگەمە سنووری دوایین فیشەک
لێمگەڕێ با شەهیدت ببم و
تۆم خۆش و
نیشتمانیشم خۆش و
شەیتانیش دیسیکلۆمین بە دەست
با زگی بچێ…
خوا بۆخۆی لەو سەرەی شاهیدە
تۆش شاهیدم بە و
لێم بڕوانە
با چالاکت ببم و
فریوی شەیتان نەخۆین…
یاڕەببی سەودات نەبێ
نەیگرێ
ببێ
بێ خاکی خاکم خاکت
خوا هەڵناگرێ
شەیتان دەیبات
بیبات
بە ساقەت بم
نەتەوە هەتیو دەبێ…
یاڕەببی ڕووسوورم بی
با سوورت بم
تا سووڕێکی دی
با دوا فیشەک تووی نەتکێ و
قەتارە و فیشەکدان نەمرن
پێم مەڵێ چەکەکەت دانێ…