فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ترس هەڕەشە دەکات

ترس هەڕەشە دەکات

دەق: ئیدوارد گالیانۆ

 

کوردییەکەی: نووری بێخاڵی

ئەگەر خۆشەویستیت کرد: تووشی ئایدز دەبیت
ئەگەر جگەرەت کێشا: تووشی شێرپەنجە دەبیت
ئەگەر هەناسەت هەڵمژی: ژەهراوی دەبیت
ئەگەر خواردتەوە: ڕووداوت تووش دەبن
ئەگەر خواردت: ڕێژەی کۆلستڕۆلت بەرز دەبێتەوە
ئەگەر ڕۆیشتیت: دزیت لێ دەکرێت
ئەگەر بیرت کردەوە: نیگەران دەبیت
ئەگەر گومانت کرد: شێت دەبیت
ئەگەر هەستت کرد: بەدەست تەنیاییەوە دەناڵێنیت