خـاکـ
پەروین مامە/ شاعیر/ سلێمانی
مـن خـاکـێـکم ڕێـژنـە بـاران ئـەمـشـواتـەوە
گـیـیـام لــێ ســەوز نــابــێ
مـن درەخـێـتـکـم گـەردە لــوول
گــەڵام پـێـوە نـاهـێـڵـێ
مـن شـاخـێـکـی سـەر کـەشــم
بـورکـانـێـک لـە نـاخـمـدایــە
مــن وڵاتــێــکـم بــێ خــاوەن
کــەس خـاوەنـدارێـتـیـم نـاکـات
مـن نیـشـتـمـانـێـکـم ژیـانـم لـە نـاودا نـییـە
ئـەم خـاکـی مـنـە چـۆڵـە وانـییـە چـۆڵـەوانـیی!
∗ ∗ ∗ ∗ ∗ ∗
مــن دەریـایــەکـی مـەنـگـم
بـەبـێ چـرپــەو بـێ ئـاهــەنـگ
مـن سـەرچـاوەی کـانـیـم لـە قـەت پـاڵـێـک
وشــکـە سـاڵـی وشـکـم ئــەکــات
مـن بـریــن و ئـازارێـکـی
بــەســۆی نـیـشـتـمـانـێـکـم
هـەمـوو گـیـانـم جـێ کـەڵـبـەی گـورگـە
هــێــشــتـا هـەم بـە پـێـوەم و نـاکـەوم
مــن نــاکــەوم و هــەر بــەپــێــوەم