فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چەند دێڕێک لە قەسیدەی ژنبوون گۆچانە بۆ هەستانەوە

چەند دێڕێک لە قەسیدەی ژنبوون گۆچانە بۆ هەستانەوە

ڕۆژ هەڵەبجەیی/ شاعير/ سلێمانی

ئەی یار تۆ گللەی چی دەکەیت؟

کە خۆت هەردەم یوسفی زیندانی،

یان پاسەوانی وشکە ساڵی فیرعەونەکانی،

بوەستە پشوویەک ،

بخەرە ڕستەی جەنجاڵییەکانت،

ئەم دەرگایانەی ژیان کە دەسپێکی گریانە،

بۆ کەڕەتی پێکەنین هەموو کات کراوە نییە،

بایی جگەرە کێشانێک ئاوڕ بدەرەوە،

ئەم چرای موحیبەتە کە داگیرساوە ،

بۆ هەمیشە پەروانە لە دەوری نییە،

عەتر کە بۆنەکەی ڕۆشت،

عەتتار گوناهی چییە؟!

ئەم جەستەیە دەمێکە مردووە،

کە دنیای ویست،بێ خەبەر‌ لەوەی

لەبەردەم قاپی عیشقستانا دارە دارەی

زاهیدێکم ڕوو لە خوا..

گەر بێ ئاگاشبم لە تۆ ،

خەتای تۆ بوو عیشقت خستە چوار چێوە،

لە عرروجا باڵەکان بێ وەفا دەرچوون..

ئەم دنیایە جەنگەڵە پێچاو پێچ تلانەوە،

چارەم نییە لەم دلشکانە

دەبێت بگەمەوە قاپی ژنبوون، کە دڵنشینە

خوادا فەرمووی لە جنسی شوشەین،

ئەم ژنبوونە گۆچانە بۆ هەستانەوە..