عەمۆ جەلیل “..
سەرکەوت ڕەسوڵ/ شاعیر/ هەولێر
پەلەمێزچییەک، ئاگری کوورەی جۆش دەدا
باسی سیفەتەکانی ئاسنی دەکرد بۆ فافۆن فرۆشێک:
ئاسن رەقەکارە
وەک ئەو کچەی بیست جار پێی دەڵێی (خۆشم دەوێی)
مێش میوانی نابێت!
ئاسن وایە.
فافۆن کەینێ هەبووە
لەوەتەی عەشق هەیە ئاسنیش هەیە.
فافۆن دووڕویی سەری لێشواندووە
نازانێت نەبەسەر ئاسن دا بشكێتەوە نە تەنەکە.
فافۆن سیاسەتبازە
هەندەی ئەوبەر ئەوبەر بکات لە نێوانی رەق رەوی و شل رەویدا
زۆر بە ئاسانی خۆی دەقۆپێنێتەوە.
فافۆن فرۆشی بەڵەد بە هێن ومنهێنی بازاڕ بە وشیارییەوە دووڕستەی فڕیدا:
سەردەمی فافۆنە وەستا! ،
فافۆن حوکم دەکات زۆرینە خۆش گەرەکیانە.
…..
…بەبای غارەوە
_ها عەمۆ کێوە دەچی؟
+دەچم ئالێری رادیۆی میزاجم چا دەکەمەوە لەکن لەحیم چی …
___
*نووسینێکی درێژە ساڵی ٢٠١٣ نووسراوە شەش بەشی لێ بڵاوکراوەتەوە،
” رەسمەکە بە کامیرای خۆم گیراوە لەساڵی ٢٠١٣