خۆشه‌ویستی
حەمەسەعید حەسەن/ نووسەر و ڕەخنەگر/ هەولێر
له پاییزی ته‌مه‌ندا
خۆشه‌ویستی له پاییزی ته‌مه‌نماندا
هه‌ستێکی هێنده به‌هێزه
وه‌کوو زریان
وه‌ختێ دڵمان ده‌هه‌ژێنێ
ده‌یباته‌وه به‌ره‌و ژیان
له وه‌ختێکدا
که ئیتر ده‌ست
له ملی خه‌ونی نوێ ناکه‌ین
که خه‌ریکه
جاڕی مایه‌پووچی بده‌ین
ئه‌ڤین دێت و
بۆ ده‌ستپێکمان ده‌باته‌وه
بۆ ئامێزی خه‌ونبینین
به به‌هاری ئاواته‌وه
بۆ هه‌ڵچوونی تافی لاوی
بۆ فڕین به باڵی خه‌یاڵ
(بۆ هه‌ڵدانی
یه‌ک دوو پێکێ له‌گه‌ڵ مه‌حاڵ)(*)
ئه‌ڤین دێت و چاک ده‌زانین
هه‌زارانی داوه به کوشت
به‌ڵام خێرا
سه‌رچڵانه
ده‌رگای بۆ ده‌خه‌ینه سه‌ر پشت
چونکه ئه‌ڤین له پاییزی ته‌مه‌نماندا
دوا کۆششه
بۆ گه‌ڕانه‌وه لای ژیان
بۆیه وه‌کوو
منداڵێ خودای دلۆڤان
وه‌ختی پیری پێی به‌خشیبین
توند توند له ئامێزی ده‌گرین
بچن له‌وانه بپرسن
که له پاییزی ته‌مه‌ندا
تووشی داوی ئه‌ڤین ده‌بن
تا بزانن
چ هه‌ستێکی خۆشیان هه‌یه
چ سۆزێکی
به کڵپه و به‌جۆشیان هه‌یه
ئه‌ڤینی پاییزی عومر
ئه‌گه‌ر تووشی نسکۆ ببێ
برین و ژان جێ ده‌هێڵێ
سه‌رلێشێوان جێ ده‌هێڵێ
تێکشکانی ئه‌ڤینی به‌هاری عومر
خه‌مبار و زه‌بوونمان ده‌کا
به‌ڵام نسکۆی
ئه‌ڤینی پاییزی ته‌مه‌ن
هه‌پروون به هه‌پروونمان ده‌کا
خۆشه‌ویستی له پاییزی ته‌مه‌نماندا
له خۆرێکی گه‌رم ده‌چێ
که ڕۆژێکی باراناوی
له پشتی هه‌وره‌وه هه‌ڵدێ
که له پاییزی ته‌مه‌ندا
عاشق ده‌بین
وا هه‌ست ده‌که‌ین
هه‌تاو گه‌شتره له جاران
مانگیش زیوینتر ده‌بینین
وه‌ک منداڵێ
چۆن داوێنی دایکی ده‌گرێ
ده‌ست به داوێنی ئه‌ڤینی
پاییزی عومره‌وه ده‌گرین
بێ گومانین
ئه‌و عیشقه‌مان لێ بزر بێ
زایه ده‌بین.(**)
١٢ی ئاداری ٢٠١٢
(*) وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێڵ، وه‌ک داوه‌تکردنی مه‌حاڵ وایه، بۆ خوارنه‌وه‌ی فنجانێک قاوه. گابریڵ گارسیا مارکیز.
(**) ئه‌م شیعره له ئاماده‌کردن و نووسینه‌وه نزیکتره وه‌ک له وه‌رگێڕان.