وەرز
پەری قەرەداخی/ شاعیر / سلێمانی
ئێمە پێشوازی لەپایزدەکەین
زستان باوەشی بۆئەکاتەوە
بەباوباران وبەفروکڕێوە
جوانی پایزمان بیردەباتەوە
بەرگێکی سپی دەکات بە
بەریا
دەیکا بە بووکی وەرزەکانی ساڵ
هەر وشەی جوانە لە فەرهەنگی دڵ
بۆبەهاری ساڵ کۆدەکاتەوە
هەرکەبەهارهات وەرزی جوانی
بۆسەیران وگەشت دەمانباتەوە
ئەمەیەجوانی سروشتی خوایی
کەوەرزەکانی جیادەکاتەوە
هاوینی گەرمیش نامهروژێنێ
شیعرێ بەبەری خۆی بکاتەوە
لەدیدەی مندا بەهاردڵگیرە
بەگڕی نەورۆزشەوق ئەداتەوە