فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

منداڵێک لە ناخمدایە

منداڵێک لە ناخمدایە

جەلال بەرزنجی/ شاعیر/ کەنەدا

 

لە سەر شاشەی خەیاڵ،
وەک چۆن لوتکەی شاخ دەچێتە ناو تەم،
ئاوا هۆشم دەچێتە ناو بێ ئاگایی،
بۆ ئەوەی راستی لە وەهم دەربێنێت.
هێشتا منداڵێک لە ناخمدایە،
رابەرمە،
بڕوام بە کۆلارەکەیەتی بمباتە ئاسمان،
کە مانگ دەبێتە دەمە داس،
دروێنەی پارچە هەورانم پێبکات..
منداڵێک لە ناخمەدایە،
کە دەڕۆم،
لە گەڵ شیعر هەمان پرسیارم لێدەکەن،
“کەی دێیتەوە؟”