فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کیژە کورد

کیژە کورد

ئەیوب ئەحمەدی تینوو کۆکەیی/ شاعیر/  بۆکان

تۆ هەناسەی بۆ ژیانم وەک هەوا پێویستمی
تۆ شەفای بۆ زامی من چەشنی دەوا پێویستمی

نیشتمانی چاوی تۆم کردۆتە ڕووگەی ئاشقی
ئەی هەوێنی شێعری تەڕ، جوانی خودا ، پێویستمی

بۆ دڕینی جەرگی شەو پێویستە تۆ پێشڕەو ببی
ڕێگە دووره و نابەڵەد چەشنی چرا پێویستمی

کیژی کورد تۆ پێشقەتاری ڕاپەڕین و غیرەتی
سەنگەرێک بۆ کۆڵنەدانی وەک چیا پێویستمی

ئەودەمەی دژ دەیهەوێ  پێخووست بکا خاکی وەتەن
سات و کاتی ڕاپەڕین لەم کاتەدا پێویستمی

بۆ منی تینوو ، هەواری شێعری ئازادی گوڵم
تۆ پەناە و پشتیوانی وەک قەڵا پێویستمی

بووکی ئازادی ئەگەر پێی نایە زێدی نیشتمان
کیژی کوردی گوڵبەدەم کاتی سەما پێویستمی

12ڕێبەندانی25