شەوێک وەرە
ھێمن مام نادر/ شاعیر
ویـســتـت شـەوێـك مـیـوانـم بیــت
شــەوێـــک وەرە بــــا یـــەڵـــدابـــێ
لــەتـــرۆپـــکــی مــەســتـی دابـــەو
پــێــکی ئــەویــنـــت ھــەڵــدا، بـــێ
مــنـیـش ھــێنـدە بــەد.مەست دەبم
ئـــەودەمــەی تــۆم لــەگـــەڵ دابــێ
بــۆ چــوونــە نـێـو دنـیــای ئــەویـن
کــەگـــوێ نــادەم بــەھـــیــچ دابــێ
ئــەگــەر ڕۆژێــک بــیــرت کــردم
وەک شــنــە بــێ لــەپــووشپەڕا
بــاتــێــر لــەبــاوەشــت بــگـــــرم
تــامــەســتــانـــە لــەودەمــەی ڕا
بـڵـێم ئـۆخـەی ئەمجـار گەردوون
بـــەکــــامــی دڵـــی مـــن گـــــەڕا
بــڵــێــم ئوخەی ئەمجار گەردوون
بــەکــامــی دڵــی مــن گـــەڕا
چـی بکـەم لـەئاھـی ئەم دڵەم
لـەئـەشـکی ئــەم چـاوە تــەڕە
کــەمـن شـەوم لـەگــەڵ تـۆ دا
چەند،درێژبێت ھەر پووشپەڕە
گــەرچــی ڕۆژم لـەگـەڵ تـۆ دا
چــەنـد درێژبێت ھـەر یـەڵدایە
ھـێـشـتـا بـەوەی زۆر دڵـخۆشم
کــاتــێــک کـە تـۆم لـەگەڵ دایە