فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لە مەراقم مەهێڵەوە

لە مەراقم مەهێڵەوە

ھۆگر رەنجدەر / شاعیر

لەمەراقم مەهێڵەوە
گەنجیم خستە نێو لەپی تۆ…
ئەوەی هەمبوو بەتۆم بەخشی،
بوو بە کلی چاوانی تۆ…

لەمەراقم مەهێڵەوە
ژیان کورتە،
هەرخۆی یەك دەرفەتی پێیە.
ئەویشم لێ مەتارێنە،
کەخۆم کۆڵێ خەمم پێیە…

لەمەراقم مەهێڵەوە
بێژەو بڵێ :
بەیانییەك وەك چۆلەکە
دێمە بەردەم پەنجەرەکەت،
باڵەکانم دەکەمەوە…
چ ناسۆری ناخت هەیە،
بەباوەشێك دەسڕمەوە…

١١ ــ ٧ ــ ٢٠٢٤