مەڵۆ
ماجید ھەرشەمی/ شاعیر،/ سليمانى
گەربتەوێ
مەڵۆی ئەوین
پڕ بە گۆڵمی دەست بێت
داسی عیشق
تاوناتاوێ
دەمەزەرد بکەوە
تا خەیاڵی پەرتت بدروێ
بە ڕێگای کاکێشان
باوەش باوەش گیشە هەڵڕێژێ
ئاسمانی دڵی من
بێ پەڵە هەوری سپی تۆ و
نمەی بارانت
دێراوی خاکی
وشک وشکە
زمرودی نێو بەردەلانی
خۆی دەرناخاو نانوێنێ
جوانی تێدا ونە
خەیاڵی پەرتت کۆ کەرەوە
لەسەرمەزرای عیشق دایبارێنە
تاو نا تاوێ لەو بارگەو بنە