فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

شیعر

محەمەد بێکەس/ شاعیر

گۆچانی پیری وا دەستی گرتووم
بەرەو دوا مەنزڵ ڕێگام گرتووە

لەمەرگ ناترسێم چونکە دەمێکە
بەخەمی هیجران دڵم مردووە

خەم ناخۆم لەبۆ عومری لەدەس چو
لەبۆزەمانی جەهێلی و جوانـــی

خۆشبەختیم نەدی ئەسەف نەمزانی
بەتامەزرۆیــــی بۆدنیــام ڕوانــی

دەبا بــڕۆم و چیتر نەبینـــم
سوتانی ناخ و میحنەتی ژیان

ئیتر بابەس بێ دوری یارانم
دەردو ڕەنجان و ناسۆری و گریان

ئەوەندەی ژیام تاوێ بەبێ خەم
سەرم نەخستە باوەشی شادی

هەرنسیبم بو ژینی بێ تۆیی و
ئاهـ و حەسرەت و هەناسەساردی