——- شێعرێکی سنەییانە ——
سانان محەمەدی/ ھونەرمەند و شاعیر/ کۆلن
بێ مانگی ڕۆخت،ئەم ڕۆخە شێۆیاگە،چە پێ کەم؟
بێ چاوی گەشت،ئەم چاۆە گلیاگە،چە پێ کەم؟
تیو تێ ئەپەڕی،بێخەۆەری لەم هەمو زۆڵمە
لەرزینی دەسو،ئەم سەرە تاسیاگە،چە پێ کەم؟
ۆەک ئاسکی خەتا،لەنجە ئەکەی گۆڵ ئەۆەرێنی
زۆر خۆشە بەڵام،ئەم عەترە پژیاگە،چەپێ کەم؟
کاتێ کە شنە پێچی ئەدا پەرچەمی خاۆت
خاوی نەفەسو ئەم لاقە پێچیاگە، چە پێ کەم؟
پەێکانی مۆژەت تیرە لە سەر جەرگی ئەویندار
قەۆسی کەمانی ئەۆ برۆە کێشیاگە،چەپێ کەم؟
لە گەڵ ڕۆینت یاری ئەکا سینەێ بلورت
زەنجیری ملت لەۆ بەێنە خزیاگە،چەپێ کەم؟
ئەر بمگری و بمخەیە ناۆ چاهی زەنەخدان
زیندانە بەڵام،ئەۆ شێعرە نوسیاگە،چەپێ کەم؟
(سانان)کە بەخاڵ و بینە لاێ لاملی زەدرت
وس ئەبێ و ناڵێ،ئەم خاڵە کۆتیاگە،چەپێ کەم ؟
ـــــ ــــــ ــــــ ــــــ