فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گوڵ

گوڵ

ئاژوان ڕۆژھەڵاتی/ شاعیر/  نەرویج

سڵاو و ڕێزم

گوڵێکم بینی لە قاقرێ بێ ئاو
زیز و ژاکاو بە تیشکی هەتاو!
سەری نابووە بە سەر تەختە بەرد
ئەیناڵاند هەر وەک دڵێکی پڕ دەرد!
بولبولێکم دی، بە هەڵات هەڵات
لە بناری باخ و کانیاوێ دەهات!؟
شەکەت و ماندوو زۆر بێ قەراری
چاوی پڕ فرمێسک!
ئارەق لە کوڵمی ئەهاتە خوارێ!
هەڵنیشت لە سەر گوڵ بە شین و زاری!
ئەسرینی چاوی بە سەریا باری!؟
فێنک بوویەوە قورگ و هەناوی
سەری هەڵبڕی لە سەر بەرد و گڵ!
ئاوێزان یەک بوون، شکا تاسەی دڵ!
وتی! گوڵی سوور گوڵە جوانەکەم !؟
بۆن و بەرامی باخی دڵەکەم!
سەرخە سەر سنگم ئارامی گیانم !
با بۆت بخوێنم هیوای ژیانم!؟
24/1/25