شه‌واره
ستار ئەحمەد/ شاعیر/ کەرکووک
به شۆسته‌یه‌كا تێده‌په‌ڕین
ترس نیگای چرا كوێره‌كانه
له هه‌نیه‌ی زه‌مین كولله ده‌رده‌چێت‌و
به باڵی په‌پووله بێزاره‌كان ده‌یاننه‌خشێنن
ده‌نگ سه‌ربرده‌ی ریسوایی چه‌رخێك ده‌رده‌خا
له فارگۆنی دڵه پووكاوه‌كانا
رێگا له عه‌شق ده‌گرێ
حه‌ز به ته‌لی كووچه‌كانا هه‌ڵده‌واسێ
بوون له چڕنووكی داڵی رقایه‌تی گیرده‌كا
خۆشه‌ویستی له لرفه‌ی بادا ده‌پێچێته‌وه
دۆستایه‌تی له گه‌رووی زامه‌كانی شارا ده‌شارێته‌وه
بۆیه له نێوانی من‌و تۆدا , ئێمه‌و ئه‌وانا
خولگه‌ی كاتژمێر گه‌ردنی رۆژگاره داڕوشاوه‌كانه
بیره‌وه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی بیره
له شیله‌ی ده‌سته تاڵه‌كانا ژه‌هر ده‌بارێ‌و
له ئه‌نگوستی پێنووسه ره‌نگاو ره‌نگه‌كانا
سكی په‌ڕه به ته‌فره ئاووس ده‌بێت
له دیمه‌نم رامێنه
وا ده‌بینی ردێنی ووشه‌م به‌رداوه‌ته‌وه
تاڵی رسته‌م له هێڵی روو ناوچه‌وانما
بۆ زه‌مه‌نه نوستووه‌كان
گه‌واڵه‌ی هه‌وری قه‌د كراوه
پاشا‌كان ماندوون
له ژێر تۆڕی غه‌ره‌با
تاڵاوی خه‌و دایانی گرتووه
ئه‌ستێره‌یه‌كی شیعر
له گه‌ردنی دیوانێكا سه‌ره‌تاتكێ بكا
وێنه زه‌قه‌كانی ته‌لبه‌ندی مردووه‌كانه
ده‌بنه حه‌سحه‌س‌و
چاودێری كۆره راكانی مێژوو ده‌كه‌ن
به‌م شه‌وگاره له‌م گۆڕستانه تراتێنه
گوایه شایی جنۆكه‌یه‌و
مردووه‌كان له‌گه‌ڵیانا سه‌رچۆپی ده‌گرن
دوێنێ به‌و چاوانه‌م بینیم
كراسی شیعرم.. له‌به‌ر شاعیرێكی مردووا
رۆمانێكی شه‌و ره‌و بوو
ئاوازی گۆرانی ئه‌و گۆڕه‌ی هێنا بووه خرۆش
تاوێك له‌گه‌ڵیانا ده‌ستم گرت‌و
حه‌سره‌تی ژیانێكی پڕ له ژارم هه‌ڵڕشت
ئه‌مڕۆ هاوسه‌ره‌كه‌م
چاوه‌كانی كردبووه ئامان‌و
ئه‌و كراسه‌ی به فرمێسك ده‌شوشت
سه‌رم خسته ژێر پرشنگی ئاو‌و
ردێنم پاك كرده‌وه
له كووره‌ی ده‌روونما بێچووه ژانێك
په‌ڕو باڵی ده‌ركرد
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی یادگاره‌كان
خوێن ته‌نافی هه‌ڵواسی
له تارمایی وێڵستانی شاره زامداره‌كه‌مه‌وه
گۆشه‌ی مانگ ده‌ركه‌وت
ئه‌ستێره‌كان بوونه چزووی هه‌نگ‌و
دڵی هه‌وریان به شیله‌ی ره‌شه‌با ده‌گه‌ست
ئاسمان‌و زه‌وی له خاڵێكا گیرسانه‌وه
حه‌زیان ده‌كرد خۆر راپێچن
بیخه‌نه گۆشه‌ی گیرفانه‌وه