شيعر
كاروان سوفى/ شاعیر/ سلێمانی
بەبێ جوڵە بەبێ سێبەر
پەیکەرێکی ساردو بێ فەڕ
لەسوچی ژیان خزابووم
تا خوا حەزکات من تەنها بووم
ڕۆحت بەخشی بەجەستەی من
بویتە خۆری ئاسمانی من
زوقمی خەممت تواندەوە
فرمێسکی شادیت ژیاندەوە
ڕوناکت کرد تولەڕێی غەم
زوڵەیخاکەی ئەفسانەی شەم
مانگی دوەمی ئاسمانم
حەکیمەکەی دەردو ژانم
برینی دڵمت ساڕێژ کرد
تینوێتی ڕۆحمت پاراو کرد
تۆ بویت عیسای ڕزگاری من
قیبلەنمای ئەوینی من
من ئێستا داری چوار وەرزم
تا تۆم هەبیت قەت نالەرزم
زیاتر لە خۆم خۆشم ئەوێیت
دەستم بگرە بەری نادەم پەیمان ئەدەم