فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پەخشانە شیعرێ بۆ هەولێر

پەخشانە شیعرێ بۆ ھەولێر

بەشدار سامی/ ھەولێر

هه‌ولێر، واتا ماڵی دڵته‌نگییه‌ بێ كۆتاییەکان بڕێك جاریش واتا گه‌ڕان به‌دوای کەسێک دا تا پێی بێژی من ئازارم به‌دوای تۆدا گه‌ڕاندوومی، ئازارم قیت له‌به‌ر ده‌م تۆدا وه‌ستاندوومی و تا به‌ ته‌نێ هاوار نه‌كه‌م و خۆم نەفەوتێنم، هاتم.

هه‌ولێر، شاری ئه‌وانه‌ی ئازاری ئه‌وانی تریش بۆ خۆیان ده‌به‌نه‌وه‌ بڕێك جاریش شاری ئه‌وانه‌ی له‌ شاره‌كانی خۆیان نائومێدی ده‌یانهێنێته‌ ناویه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م شاره‌ سه‌نته‌ری نائومێدییه‌.

پیاوێکیش دەڵێت: هێندە تەنیام بە هەڵمی قاپێک شۆڕبای بەردەم ژنێک دەڵێم خۆشەویستی و چاو ببڕمە کەوچک و پەنجە، زمانم تەڕ دەبێت و کەزیش نەبێت بە تاڵێک دڵخۆشیم بڵاودەکەمەوە، گرنگ نییە ناوی ئەو شەقامەی پێدا تێدەپەڕم، هێشتا درەختێکم، ئاو بانگم دەکات.