ڕێبەندان
زێنەب یوسفی/ شاعیر/ سنە
سپی دارێک لە قەیرانی بەفر
خەریکی سڕانەوەی ژانێکی سەوزە
لقە بێ گەڵاکانی
زمزمە دەکەن
چەند دووپات کەرەیە زەمەن…..
ژنێک لە چەشنی ئاورێکی بێ پایان
لە پیرۆزبایی چەمەرییەکاندایە
لەبەر خۆیەوە زمزمە دەکات
چەند قوڵە گۆمی زستانی ئەمساڵ……