فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دار شەقەکەی نما وەک وانەیەک

دارشەقەکەی نما وەک وانەیەک
دێرین جەمال/ چیرۆکنووس/  سلێمانی

نما،،کچێکی ژیربوو، ئەو ڕووخسارێکی وەک مانگی هەبوو، هەر لە منداڵییەوە قاچەکانی کێشەی هەبوو، نەیدەتوانی بەقاچەکانی بڕوات، بەڵام دوو دار شەق بوون بەجێگرەوەی قاچەکانی بە هاوکاری ئەوان بەڕێگادا دەڕۆیشت، ڕۆژێک ژیلەی هاوڕێی نما سەرنجی نمای دا بە غەمبارییەوە دانیشتووە تەماشایان دەکات، ژیلە لە نمای پرسی:
بۆچی وا غەمباریت؟
نماش وتی ئێوە هەمووتان یاری دەکەن من وەک و ئێوە بەهێز نیم ناتوانم وەک ئێوە یاری بکەم !
ژیلەیش دارشەقەکانی لێوەرگرت وتی:
بزانم کام لە هاوڕێکانمان دەتوانن بەدارشەقەکەی تۆ پێشبڕکێ بکەن، هاوڕێکانی دارشەقەکەیان تاقی کردەوە کەسیان نەیان توانی پێوەی بڕۆن، ژیلە دارشەقەکانی دایەوە بە نما و پێی وت: ئێستا زانیت تۆ لەئێمە بەهێز تریت..