غەزەل
سەروەر غەمبار/ شاعیر / سلێمانی
کەئاوی لــە بی وەک نە بات شیــرین کا دە ردی تاڵی من
چۆن نە تاســێم چلۆن نە مــرم کە بێتە گۆ لێـو ئاڵی من
کەهات وڕووخساری شەمسی بەنیقاب وەک هەورپۆشی
ئیخـتفای کرد زانی بینیم لەنێــو جــووتە بەی خاڵی من
بەجۆرێ وانیگای کرد لێم موژەی چــەشـنی تیـری صیاد
پێــکامی وەکـوپــاســـاری شــکانـدی هـه ردوو باڵی من
چۆن بڵێت غەزەب بیگری یـــەعـــنی بە قــــینێ تێپەڕی
خۆلەتافی پـەری شـێوەی ، چوو ، نەما ڕۆی کە ماڵی من
ووتم قەدەمت هه ڵبێنە جــانە بەسـە ر جــە سـتەی منا
کە ڕووح و دڵ فیدات نی یە الحــق کـاول کە ماڵی من
عەجـە ب بێ بــاک قوربان دڵت نـەزرێ ناکـا چ خــە تایه
نـاڕوانێ لە قـوڕپـــێوان و لـە شــین و نــاڵـــە نــاڵی من
دووبارە کە لێم هاتە گۆ فەرمووی شێت و سەرگەردانی
گەر دەزانی ســییا چــارەی مە ی شـێوێنە جەماڵی من
دەبێ هەرپیشەت زاری بێ (غـەمبار) هـەتا گیانت مابێ
چـون سەردەرناکـەی لە نازو هـەم سیـحرو گڕو گاڵی من