ڕوومەت شیرین
جەلال ھانیسی/ شاعیر/ نەرویج
ڕوومەت شیرینە وەک گوڵ خەمڵیوە
بزەی شیرینی وەهام نەدیوە
چۆن مانگی چواردە خەرمانەی داوە
ئەیژی ئێوارەس تازە هەڵساوە
وێنەی سێوەیلە ترووسکەی چاوی
دڵ کە هیچ گیانیش دەکەوێیە داوی
کرێشمە و ڕۆینی لە ماکەو ئەچێ
سای چاوێ ئەدا وەختە گیان دەرچێ
چۆن چۆکم نەشکێ نەدەم بەسەردا
باڵا خەم نەکەم بەسەر کەمەردا
شین و ڕۆ نەکەم بۆ چاخ جوانی
ژین بە فێڕەو ڕوو* بە خۆم نەزانی.
ڕوو: چوو