فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ژوان

ژوان

ھەژار ھارونی/ شاعیر/ کەرکووک

 

ئێوارەیەکی مانگی گوڵانە.!
ساماڵێکی ساردە،
دوێنێ باران باریووە،
یەکجار و دووجار هەموویان دەبژێرم و هەر یەکێکیان کەمە،
وا دیارە بەرخۆڵەیەکم لێ ون بووە و،
یەکێک لە مەڕەکان دەباڕێنێ و بێدەنگ نابێ!
بەماندووییەوە؛
دەگەڕێمەوەوە و هەموو دۆڵ و نشێو و پەسێوێک دەگەڕێم و بۆم نادۆزرێتەوە،
مانگەشەوە و دەڵێی مانگ لە نزیکترین مەوادی خۆی بە زەوییەوەیە،
بێهیوا لەپەنای گۆلاوێکی دوای باران دوای شوشتنی دەستە قوڕاوییەکانم،
‏خۆم و ئەو گۆلە ئاوە وەکوو یەک ڕەنجەڕۆ دەبینم،
ئەو لە ژوانی مانگ بێبەشە و منیش لە ژوانی تۆ…!!!