غەزەل
حاجی کاروخ ھێرۆیی
دووربێ لەتۆ دووربی لەدەرد بەدەردی دووری تۆ دەمرم
گۆڕ غەریب و هەناسە سەرد لەتاو مەجبـووری تۆ دەمرم
ڕۆژێ ڪەداوێنی تەمەن دەگرێ ئەجەل وەکوو ڕاو چی
بــەتۆفی بێڪەسی و لێوماڵ لەتاسە و تامەزرۆ دەمرم
هەموو دژواری و دژوێنی ژیــــان ، چــۆڪیان پێدانەدام
لـــەهەمبەر گرڪانی عیشقی تـۆدا ،لەسەر ئەژنۆ دەمرم
لێم عـەیانە ، لەتاو عیشقت هەروەڪوو بـــەفری ئــادارێ
لە ژێر پێی لەشڪری خەم دا،دەبم بەشڵتو شۆ دەمرم
هــاڵاووی گەرمی هـــەناسەم ، بۆتە گڕڪان لە سینەم دا
هێـدی هێـدی دەمسوتێنێ ،بێ پشڪۆ و زیلەمۆ دەمرم
عـاقیبەت تــەرمی بێ گیانم ، لــەگۆڕیشدا هــەدا نادات
بێکەس و گلکۆ و ناو نیشان ،غەریب و ڕەنجەڕۆ دەمرم