سێ چیرۆکی زۆر کورت:
بڵند باجەلان/ نووسەر/ هەولێر
غه‌م
به‌یه‌كه‌وه چووین بۆ ماڵی (حه‌سه‌ن). دایكی ده‌رگا‌ی كرده‌وه. ده‌ستی ئێمه‌ی خسته نێو ده‌ستی خۆیه‌وه و گوتی: ڕۆڵه! كوڕه‌كه‌م زۆر نه‌خۆشه بیبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه. له ڕێگا‌ی چوونمان بۆ نه‌خۆشحانه، سه‌یری ئه‌و كه‌سانه‌مان ده‌كرد، له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئاپارتمانه‌كانه‌وه سه‌یری خواره‌وه‌یان ده‌كرد. ئێمه له خواره‌وه بووین. گوتم: هه‌وڵده‌ن یاده‌وه‌ریتان به كار بخه‌ن، بیرتانه كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار به‌یه‌كه‌وه چووین بۆ نه‌خۆشخانه؟ ئاخر جار كه چوین بۆ نه‌خۆشخانه، شه‌و بوو. پیاوێكمان بینی به‌دیار عاره‌بانه‌كه‌یه‌وه ده‌گریا، كه‌س نه‌بوو خه‌مه ڕژاوه‌كانی سه‌ر عاره‌بانه‌كه‌ی لێ بكڕێ، به‌ڵام ئه‌و خودای خۆشده‌ویست!
ئومێد
ئه‌وه‌ی من هێنام بۆ ماڵی ئێوه و دایكت له به‌رده‌رگا لێی وه‌رگرتم، سه‌به‌ته‌یه‌ك خۆخ و گوڵ نه‌بوو، ده‌سته‌یه‌ك نائومێدیی خۆخ و گوڵ بوو به‌دیاری بۆم هێنابووی به‌و ئومێده‌ی، دڵت پڕ ببێ له ئومێد. پرسیت: جا گوڵی نائومێدی چۆن ده‌توانێ ببێته هۆكاری دۆزینه‌وه‌ی ئومێد؟! كه پرسیاره‌كانت ته‌واوكردن، خێرا چوویته خواره‌وه و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه له به‌رامبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه دانیشتی. پرسیم: ده‌ته‌وێ ئه‌و گوڵی نائومێدییه‌یت بۆ بگۆڕمه‌وه به باخچه‌ی ئومێد؟ هیچت نه‌گوت، ته‌نها پێكه‌نی. زانیم كه ئه‌م شه‌و ئه‌گه‌ر بتوانم هه‌ڵسمه‌وه و سوجده بۆ خودا ببه‌م، دنیا هه‌مووی ده‌بێته ئومێد و باخچه! گوتم: {الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ….}
باوكت
نه‌تده‌ویست ئه‌و جوانییه‌ی باوه‌ڕت پێی بوو له‌گه‌ڵ جوانیی نێو كتێبه‌كان به‌راورد بكه‌ی. چویته لای باوكت و پێت گوت: دوعاكانم گیرا نابن. گوتی: هه‌موو دنیا به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی دوێنێ كردووته لێت ده‌ڕوانن. دوێنێ تاوانێكت ئه‌نجامداوه كه ناته‌وێ لێره باسی بكه‌م. ویستت دڵت ده‌ربێنی و له خاچی بده‌ی، سێبه‌ری دڵت ببه‌خشی به باوكت كه هه‌میشه له هه‌ڵه ده‌یپاراستی. باوكت مرد. تۆ هێشتا خه‌یاڵت لای ئه‌و تاوانه‌یه، ئه‌نجامتدا! پێم گوتی: باوكت گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای خودا! گوتت: “كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ”