« جەنگ و پیاسەیان نەوتووە»
-پەروێز هوما
ژنێک ماڵی لەسەر سووچی کۆڵانەکەمانە،
ئێواران پێش خۆر ئاوابوون، پیاسە دەکات.
کچەکەی دوای نیوەڕوان دەچێت بۆ پیاسە،
ئەم خانەوادەیە ئالوودەی پیاسەکردنن.
مێردەکەی هەر بە پیاسە رۆیشت بۆ جەنگ،
فیشەکێک بە نییەتی پیاسە،
بەناو جەستەیدا ڕۆیشت،
هەر بە پیاسە ناردی بەرەو مردن.
تەرمەکەیان بە پیاسە هێنایەوە و ناشتیان.
ئەم ژنەیش: ئێستا بە پیاسە دەچێت بۆ بانک،
کارمەندی بانک بە پیاسە هاتووە،
مووچەی شەهیدانەی مێردەکەی پێ دەدات.
ئەمیش دێتەوە و قەرزی پیاسە دەبژێرێ.
هەموو پیاسەکان جوانن،
تەنانەت پیاسەی فیشەکەکەیش.
تەنها جەنگ و پیاسەیان نەوتووە،
ئەو پیاوەی کە خووی بە پیاسەوە گرتبوو،
دەبوایە لە جەنگەکەدا ڕای بکردایە!