فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

(ترس)

(ترس)

 

زانا خەلیل/ شاعیر/ ئەلمانیا

 

زۆر دەترسم نەمرم و ببینم
تۆ لە ڕۆحى ساردى یەکێکیتر
بۆ دڵى گەرمى من بگری.

زۆر دەترسم بمرم و نەبینم
تۆ لەناو عاتیفەى ساردى یەکێکیتر
بۆ باوەشى گەرمى من نەگرى.

زۆر زۆر دەترسم
نەمرم و ببینم
تۆ لە دووری خۆمدا ببینم.
زۆر زۆر دەترسم
بمرم و نەبینم
تۆ لە نزیکى خۆمدا ببینم.