ئاسن
فەرهاد کەریم/ شاعیر/ ئەمەریکا
ژن پێڵاوی گەورە لە پێ ناکا
پیاو لە لمدا ڕێ
ژمارەی پێی دایکە بەهەشت
لە سێبەر پیاو –با- ی جێهێشت
مناڵی هەر دەبێ بڕوا
خۆت هەڵگرەوە
لە لم دا بەیانی با ی دێ
ساردی چۆتە ناو بوێرییت
بە خەو بینین راهاتوویی گوڵ لە پێشوازییت
پێکەنین جوانە بۆ دڵنەوایی
بەفر شاخ دەناسێ
لم لە ماڵی خۆی دەنووێ
ماسی رۆژباش
درەخت ماچی باڵندە دەخوا
لە ناو بەیانی لم دام
خەون وشتر
گزنگ قاوەمان لە گەل دەخواتەوە ….
…………
باران جەنگ ناشوا
روباری چەک دەریا
جەنگ گەیشتە ماڵی ماسی
شەڕ ئاو رەنگ دەکا
ماسی شەو باش
مردنێکی تووندە دەرەوە
پێڵاو تەڕ دەکا
ماسی ژێر لم خەون
جەنگ، شەڕ دەکا
باڵندە ئاسمان ناشوا
شەڕ لە مااڵت
شەڕ روبارێ ئاسن
ڕەق رەقی مرۆڤ
شەڕ
لە
رەقی دا
لە ئاسنی نەرمی دا
لە
نەرمی
ئاسنی دا
لە مرۆڤی روونی دا
لە
روونی
مرۆڤی دا
گەردوونی چەک
ئاسن رژاوەتە با
ماندووم لە دەرەوەی ماڵەوە
ماڵی نیە ئاسن
ئاو کۆر ماسی
ماسی کۆر ئاسن
ئاسن
ماسی
کۆر
بێ ماڵی جەنگە ئاسن
ئاسن، شەڕ پشوو نادا
پەرت بووە لە سێبەر
ئاسن، ئاسن دەبڕێ
ئاسن، ئاسن بریندار دەکا
ئاسن، ئاسن دەکوژێ
ئاسن شەو باش
رۆژ باش ناکا ئاسن
ئاسن، ئاگرە ناخەوێ
ماسی لە ئاسن مردن
ئاسک کوژە ئاسن
ئاسمانی بالندە ئاسن
مرۆڤ ئاسنی زەوی
زەوی گووفەکی ئاسن….