مه‌زاری خه‌ون
ستار ئەحمەد/ شاعیر/ کەرکووک
له‌م به‌فری بناره
كێ‌و ده‌ڕوێ و گوڵ ده‌مرێ
دایك خه‌ناوكه‌ی دیلانی گومانه
مناڵ له‌لانكی ئاسۆدا له‌گۆڕ ده‌نرێ
به‌فرنامه‌ی یاساوڵ و
دێوجامه‌ی خه‌ونه‌كان ده‌ته‌ره‌كێن
قه‌ده‌رێ ده‌مانداته ده‌ستی
كاولستانی مه‌رگه‌وه
شیعره‌كانمان
مه‌زاری گوڵه حاجیله‌ی شه‌خته‌یه
به‌سه‌ر لانه‌ی
زه‌رنه‌قووته‌ی بولبولی ره‌زا هه‌ڵده‌وه‌رێن
له‌سنگی خه‌ونا
رۆژگاره‌كان له‌بازووی كێلا ده‌تروكێن
من ئێستا له‌خوانی برسێتی جه‌سته‌م به‌ردێكه
له‌تای ده‌واری كۆچێكی چڕ ده‌نرێ
یادنامه‌م هێشووه وشه‌یه‌و
له‌گه‌رووی گڕ ده‌نرێ
پێنووسێك وه‌ك دڵم تینووه
له‌سنگی برینما ده‌نوێ
شه‌پۆلێك له‌هه‌ستم ئالۆزتره
له‌گۆشه‌ی تاسه‌ما ده‌خنكێ
ئێمه رێبواری هه‌وارگه‌ی ژیان و دڵمانین
ساویلكه‌ی بێنازو ده‌رونی بێهه‌ست و ئه‌ژدیهای ویژدانین
سه‌رابی نامیلكه‌و ده‌سرازه‌ی به‌روارو دیوانی كوشتن و پیلانین
بووینه په‌رستگای ئه‌زموونی فرێودان
خه‌نه‌ی گڵمان
له قوڕاوی ته‌خت و تاج هه‌ڵژه‌نی
خۆر تیله‌ی په‌رییه
با – نركه‌ی هه‌ناسه‌ی سروشته
هه‌ور كاژی عه‌زیایه‌و
لۆكه‌ی گه‌واڵه‌ی بۆ زاممان چنی
له خه‌ویشا به‌مه‌رگی خۆمان تینووین
گردی سه‌یوان‌و قه‌ره‌جی ئه‌و دیوین
ستار ئەحمەد