( بۆ کەریم کاکە)
ئیسماعیل بەرزنجی/ شاعێر/ هەولێر
بریا ساڵێک دراوسێی
حەسەن زیرەک بوومایە
تا بزانم شلکەی ران
لە کوێ وە
دەستی بۆ درێژ دەکرێ
ژنە چاوبگێڕەکان
چۆن رایی دەکرێن
بریا ساڵێک
دراوسێی حەسەن زیرەک
بوومایە
تا ئێواران
جاجیکم بۆ بکردایەو
گۆشتم بۆ ببرژاندبا
بریا ساڵێک
هاوسەفەری حەسەن زیرەک
بوومایە
تا مریەم بۆکانی و
سستەر سەبری
پیشان بدابام و
گردی ناڵەشکێنەو
چۆمی گادەری پێ ناساندبام
بریا ساڵێک
تەلەبەی حەسەن زیرەک
تا باسی نهێنی
تەمی کوێستانی بێستوون و
گردی ناڵەشکێنەی بۆ کردبام
بریا ساڵێک
شاگردی حەسەن زیرەک
بوومایە
تا شڕە جانتاکەیم بۆبکۆڵیباوەو
مشت مشت وشەم بدزیبا