من دەریـام
دەریا ھەورامی/ شاعیر / ھەڵەبجە
تەنها لە قوڵایمدا
جەوهەری مرواری و مەرجانت دیوە،
کەنارێکی ئارام و فراوانییەکی ڕوونت دیوە،
ئەی تا ئێستا دیوە تاریکە ترسناکەکەمت بینیووە؟
ئەی بیرت لە مەنگییەکەم کردووەتەوە
ڕۆحت دێنێتە پەلەقاژە !؟
دەزانی ئەگەر شەپۆڵەکانم بکەونە خۆبادان
لەت و پەتت دەکەن!؟
واااای لە تۆفانی تووڕەییم لەگەڵ ڕەشەبـا و
هەوری ڕەشی بەتریشقەدا !!!
ئـەی نالـەبـار
دڵنیابە نـاوی خۆشت لەبیر دەبـا !!!
نەکەی بێیتە کەنارمەوە و
سزای نەوڕەسە پاکیزەکانی حەق و دادپەروەری و داوێن پاکی بدەیت..