فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بۆ ئەو کەسەی هەموودەمێ لەخۆم خۆشتردەوێ

بۆ ئەو کەسەی هەموودەمێ

لەخۆم خۆشتردەوێ

ئاسۆ حەسەن/ نووسەر / هەولێر

ئەگەر ڕۆژێ بەبیرتا هات،
یان جەژنەیێ سۆزت جولا و
هاتی بۆ سەر گڵکۆکەی من
! لەلاپەڕی گۆڕستانێ تاقی تەنیا هەڵکەوتووە! .
پشتم داوەتە بان زەوی و
تیشکی سەوز دۆرماندۆری هەڵچنیووم،
ڕوو لەئاسمان چاوەکانم هەر کراوەن.
..لەگەڵ هەموو بیرو کردە و گوفتارێکتا بەئاگام و
هێشتا ڕۆحم لەبان ئاسۆی بوونتایە