فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

شیعر

موحیب مەھابادی/ شاعیر/  مەھاباد

 

خـۆم دەبـینم وا لە خـەودا نـیوەشـەو دوای نوستنم
گـا لـه ڕێــگـای قــەیـســەری بــازاڕی دەورانـێـک ونم!

دوا بە دوای یەک گۆمبەتە و تیشکی هـەتاوی دێتەناو
دەنگی سـۆزێکی ڕەسەن هەست پێدەکا ڕۆح و هەناو

وێڵ و تەنیام گەرچی، خۆشە لەوجێیە حاڵی دەروون!
جار بەجار مـەستم دەکا ئەو دۆخە، دەمبا لای جنوون

سـەیره ژینی ڕاسـتەقینەم، بەس دەڵێی ئەو جـێـگەیە
عـومری شـیریـنـم هـەر ئـەو کـاتە دەرۆم بـەم ڕێـگەیه

چاک دەزانم گیانی من نێ هەرگیز ئی ئەم سـەردەمه!
سەردەمی نازانم ئەو دەورەی هەمووی دەرد و غەمە!

قەت نەڵێی شاعیر له داخی سەختی ڕۆژگاری تەمەن
وا پەنای بردۆ خـەیاڵ و خـەون و مەرهەم بۆ زەمەن!

ڕۆحـی ئـەهلی دڵ بە عـیـشـقا، بـاڵی بێ وێـنەی هەیه
ئەو زەمـان پێی دەفـڕێ گـەر نـاخێکی ئـاوێنەی هەیه!

پـرسیاری زۆر هـەیـه و حـەل نـابـێ تا گـیری بە خـاک
تـۆش وەره کـۆڵـانـی دڵ، دنـیـا هـەتـا نـەتـکـا هـیـلاک! . . .

موحیب مەهابادی