فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سیعر

شیعر
عەتای کلاسیک/ شاعیر/ سلێمانی

هەموو ڕۆژێک دەنێرمە خوازبێنیت
تا عیلاجی سواڵ و سەدەقەم
بە گەیشتن بەتۆ
کۆتایی بێت
شەری سەگ هەر لەسەر کەلاکە..
ڕەنگە بەرپرسی باڵا نە پۆستەکەی
بگۆڕدرێت
نە هەروا بەئاسانیش بڕیار بدا !!
یان ڕەنگە تا ئەو دەمە
کەوڵەکەم تاکە پولێک نەکات..
یان بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی
گەڕەکەکەتان لە من و
هاتنە دەرەوەی تۆ بدەن
بۆ کەل و پەلی ژێرەوە کڕینت
مارکێتەکەی بەرامبەرتان
یان عەرەبانە دەستگێڕەکەت تەواو
لێ مەمنووع بکەن
هەردووچاوی منیش دەربێنن
لەسەر تەماشایەکی
بارکۆنەکەتان
دواتر تۆ بەکەل و پەلە کۆنەکانتەوە
بۆگەن بکەیت و
منیش چاودەرهاتن ببێتە نسیبم و
لەحەسرەتا مردوویەکی
بۆگەن کراو بم
وەرە خۆمان مۆمیای فیرعەونییەک بکەین…..
ببینە دوو پەیکەری
بەبەردبوو……

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ