فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دیسان ڕاوەخەو

دیسان ڕاوەخەو

ئیسماعیل خالید گەڵاڵی/ شاعیر/ ھەولێر

ئێوارەیەک
بە شەمەندەفەرێکی تیژڕۆ
دێمە شارۆچکەکەتان،
لە دوا واگۆنی دادەبەزم و
دوو تابلۆ لە جانتا شڕەکەم دەردێنم و
بە لادیواری
هۆڵە خنجیلانەکەی چاوەڕوانیدا
هەڵیاندەواسم.

خێرا…
سوواردەبمەوەو،
بە یەکجاری
سەرهەڵدەگرم
*
شەمەندەفەر تەمەن و
شارۆچکە تۆو
هۆڵە جوانەکە دڵت و
دوو تابلۆش…
چاوانی من

___________
دەمودەست
دوای لە خەو ڕاچەنین