فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تەلەفۆن

تەلەفۆن
کورتیلە چیرۆک
احمد عارف/نووسەر/ سلێمانی

٦/١٩٩٦
نیوە شەوێکی سارد .. کزە بایەکی تێغ ئاسا .. میلی کاتژمێرەکە لەوەدایە بەرەو کەناری رۆژی داهاتوو گلۆر ببێتەوە .. تەمو مژ پەنجەرەکانی تاریک کردووە .. بە تەمبەڵیەکی پڕ لە ناز و فیزەوە لەسەر قەرەوێڵەکە جوڵا .. دەستی دایە تەلەفۆنەکە ،. شەش جاران سوراندی بێ ئەوەی بە چاو بروانێتە ژمارەکان …
– ئەلۆ ….
– ئەلۆ .. فەرموون جەنابتان کێن خانم ..!!
– هەرکەسێک بین .. دەربەدەرێکی ئەم کەونە غەریبەین .. موعاناتێ هەڵیگرتووم و دەمەوێت گەر بە تەلەفۆنیش بێت لە هەمێزی گەرمی کەسێکدا نەختێ ئارام ببمەوە ….
– جا بەچیدا دەزانی تەمەن نەیکردووم بە دارێکی کلۆر و خۆم پێ گەرم نابێتەوە ، یان کێ دەزانێ ئێستاو لەم سەرمایەدا پێم خۆش بێت یان ناخۆش خانمێک لە جێگاکەمدا پرخەی خەوی نایات ..!!
– ئەمە بەختە .. بێ تەماشاکردنی ژمارەکان ،. بێ هیچ سەرەتایەک ژمارەکانم لێداوە .. بەڵام بەدەنگتا پێدەچێ بەختم یار بێت .. تۆش لە رەبەنێکی ئەم دونیا بێ ئامانە دەچیت .. جێگات سارد و سڕە لەم زەمەنە نەزۆکەدا .. تۆش پێدەچێ بیر لە منێکی کەمەر باریکی سمت و کەفەڵ نەرم و گەرم بکەیتەوە تا ساتە وەختێ لەم شەوە تۆفەدا پەژارەی ناخت لەگەڵ دوو دڵۆپ شەهوەتی پیاوانەدا هەڵبڕێژیت و تەسلیم بە خەو بیت …
– تۆ بەراستی بزواندمت .. ئێستا پێمخۆشە هەرچی شەوە لە خۆمی وەپێچم و تاریکی لەبەرکەم و بە خەتی تەلەفۆنەکدا بێمە نێو نوێنی تەنیایتەوە ….
– بەر لە لێکترازانی دەنگەکانمان ئەم شتانە بزانە ؛-
– کچێکی تەمەن ٣١ سی و یەک ساڵەم …
– چاوەکانن خۆڵە مێشی پڕ لە ئاون …
قژ رەش و کەمەر باریک و سمت و کەفەڵ تا نیوەی رانەکانم …
گەنم رەنگی بەلای ئەسمەردا خزیوو …
– سێکس زۆربەی شەوان دەرگای هۆشم دەگرێ ….
بەدوعا. ….

ئازیزان ئەمەش یەکێکە لەو دنیا دەق و نووسینە پەرتەوازانەی کە ئێستا دەرفەتی بۆ هاتۆتە پێشەوە و لە دەرگای هەستتان دەدات بە ئومێدی ئەوەی خۆش یەک ببەخشێ بە ئێوە …