فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعرێکی جەلال بەرزنجی

شیعرێکی جەلال بەرزنجی

 

جەلال بەرزنجی/ شاعیر/ کەنەدا

 

کازیووی داوە،
بەڵام دڵم وەک دڵی ڕێبوارێک ،
ئێوارە بەرەو شەو سەفەر بکات،
سوارە.
قاچەکانم دەڵێی بە خاک وەنووساون،
لە دوام نایێن.
دڵم بە چرپە پێم دەڵێت ژیانت بووە بە هاتنەوە
بەسە ئەو هەموو هاتوو چوونە.

فڕۆکە خانەی هەولێری نێودەوڵەتی
٥. 15/1/2025