فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لە بوونی ئەودا هەموو شت جوانترە

لە بو نی ئەودا
ھەموو شت جوانترە

ناسك حەمە غەریب/ شاعیر /  نەمسا

شیعرەکانیش
بست بست باڵا دەکەن

گوڵەکان
زیاتر گەشاوەو بۆن خۆش دەبن

لە بونی ئەودا ووشەکانیشم
سەمایی خۆشی و خۆشەویستی دەکەن
…….. …….. ……….

لەساتی نەبونی ئەودا
گەڵای خۆشییەکانم ئەورێت

ساتەکانم ھەمووی دەبێتە وەرزی پایز
ڕەنگ و ڕوخسارم زەرد ھەڵدەگەڕێت

لەنەبونی ئەودا
ژیان ھیچ تام و جوانی یەکی نیە لام
………. ……… ……..

ئیتر ھەمووان با حەز بکەن
تا ئەو ھەمیشە لێرە بێت

ئەو دەمە منیش
بە خۆشی ئەشقەوە دەنووسم

جوانی ئەبارێنم
بەسەر دڵی ئاشقاندا

ناسک حەمە غريب