فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

من کتێبێکم پڕم لە برین

من کتێبێکم پڕم لە برین

گوڵزار فەرەج/ شاعیر/  سلێمانی

تەنھاییەکانم لە دێر بەدێری کتێبەکەدا
رەنگدەداتەوە ،
ھەندێ جار
لەبەر خۆمەوە لێوم دەگەزم و
بیری پێکەنینەکانم دەکەم ،
ورد ورد
بەرەو ئێوارەیەکی
نارنجی دەرۆم و دواتر دزەنیگایەکی
خێرا بەنێو یادگاریەکانمدا
دەکەم و
لێیان دەروانم
وەک تریفەی مانگ
بەسەر سەرمەوە دەدرەوشێنەوە،
دیسان بە خۆمدا دەچمەوەو
دەڵێم
ھیچ مۆسیقایەک
ھێندەی بێ دەنگی
ئاوازی جوانی تێدا نیە ،
ملی رێ دەگرم
ودەچمەوە
خەراباتەکە کۆنەکەی خۆم و،
لە پرێکدا
وەک شەپۆلی باو بۆرانی چاوەرواننەکراو
چەشنی بارێزەیەک
لەپر دادەکات بەسەرمداو
ھێدی ھێدی کەف و کوڵی
دڵم دەمرێت
ھەروەک جاران ھێور دەبمەوەو،
دەروازەیەکی نیوەواڵا
لە ناخمدا سەر ھەڵدەدات و
دەچمە بەر ئاوێنەکەو بەنیگایەکی
تۆزێ شەرمنەوە
لە خۆم دەروانم و
وەک کەسێک لەخۆم دەروانم
کە ژیان جنیویەتی و
پرزەی لێ بریوە وا خۆم دێتە پێش چاوو ،
ئەڵێم ژیانێکی پر تەئەسوفە ،
دواتر گەردۆڵەی یادەوەریی
بەدەمارەکانی مێشکمدا دەدرەوشێنەوە
چەرخی ڕۆح دەگۆڕێت
نۆستالژیا
باڵا دەستەو
جەستەو سۆز
سەر لە پوچگەرایی دەدەن و
ناوە ناوە
جەستە بیری دەچێت
هەناسەی گەردون هەڵمژێ
لەوکاتەدا ژیان ئەندامەکانی
مڕۆڤ دروێنە دەکات
و هەزاران هەگبەو خەم
بێرەحمانە
نیانیەکان لەناو دەبەن
،،،،،،

ئەمڕۆ چاومان ڕوون بویەوە
بەجوانیەکانی کتێب و وشەو فەرهەنگەکانی
کوردستان و هەموو جیهان ،
لە پێشانگە ساڵانەکەی کتێب لە تاسڵوجە کە خولی شەشەمی بوو ،،،
دڵنیابوینەوە
کە کتێب جوانترین و هێمنترین و
ئازیزترین هاوڕێ و هاوسەفەرە .