فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پاشان

“پاشان…”

 

لێفتێریس جۆنس

وەرگێڕانی ئومێد قەرەنی/ نووسەر/ هەولێر

 

لێرە ئەو گەڕیانە هەرماوە
لەو شوێنەش کە چەقەلەکان
تەنێ سێبەریان دەخولێنەوە.
گەر ناترسێی ترپەی دڵت
هاوئاهەنگی بەزمەکە ڕابگرە
ئەودەم دەبینی
بۆقەکان ستران بۆ زەڵکاوێ دەچڕن
وەک گۆلاوێ دەردەکەوێ.

لێفتێریس چۆنیس (Lefteris Tsonis – Τσώνης Λευτέρης): ساڵی ١٩٨٤ لە ئەسینا لە دایکبووە. هەر لەوێش دەژیێ و کاردەکا، دوو کۆمەڵە شیعری بڵاوکردۆتەوە: (”مەیزانیی”، بڵاوکراوەی ئێکاتی، ٢٠١٥) و (”کرتەی تاریکییبەخشی دوگمەکە”، بڵاوکراوەی ئێکاتی، ٢٠٢٣). لێفتێریس چۆنیس بەوە دەناسرێتەوە کە خوێنەر پەلکێشی نێو گێژەلوولکەی وشە و زمان دەکا، جیهان لە شیعرەکانیدا وەک ڕەنگدانەوەیەک لە پڕێکدا دەکرێتەوە و وندەبێ.. چونکە وێنەکان وەکو ئەوەن کە لە ناکاو هەڵکرێن و بکوژێنەوە، لە شیعرەکانی تەنها جەخت لەسەر ڕووی دەرەوەی شتەکان ناکاتەوە بەڵکە رەهەندە ناوەکییەکانیش ئاشکرادەکا، چیڕۆکی گچکەگچکەن کە گەشتی دەروونیی شاعیر و خەڵکی دەوروبەری وێنە دەگرن، بێدەنگییەکان هەڵدەکۆڵن. شیعرەکانی لێفتێریس لە ئەنتۆلۆژیایی شیعری هاوچەرخی یۆنانیی جێگیرکراون و بەردەوام لە ڕۆژنامە و گۆڤارە چاپکراو و ئەلیکترۆنییەکان بڵاودەکرێنەوە.