ده‌مه‌وێ له نێو ده‌سته‌كانى تۆدا بمرم
.
.بێکەس حەمە قادر/ شاعیر/ هەولێر
.
هيچ ناچار نيم
له‌وێ بمرم
لێره لاى تۆ نزيكتر ده‌بمه‌وه
له باوه‌شت نا
سه‌رم ده‌خه‌مه ناو ده‌سته‌كانت
ده‌مه‌وێ جياوازتر بمرم
هه‌ر هيچ نا
حه‌ز ناكه‌م وه‌ك ئه‌وان بمرم
هيچ ناچار نيم له‌وێ بمرم
لێره لاى تۆ
له‌نێو ده‌سته‌كانت
له‌سه‌ر مێزى به‌يانى و
له داگيرسانى جگه‌ره‌ى ده‌سته‌كانت
له‌و كاتانه‌ى مۆم هێزى روناكى نامێنێ
له نێوان په‌نجه‌كانت جگه‌ره ده‌كه‌ون
زه‌نگى ته‌له‌فۆنه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه
له قه‌دى دره‌ختێك
شێوه‌ى ژنێكى هيلاك ده‌بينم
كه ده‌شكێ
من بۆ ڕاكردن له ڕاكردن
ده‌ستم له نێو ده‌ستى ئه‌ودايه
گوڵێكى سور له پياوێكى نيپاڵى و
ده‌سته‌يه‌ك قه‌ڵه‌مى ڕه‌ش بۆ
ڕه‌شكردنه‌وه‌ى تابڵۆيه‌كى شين شين ى
ژنێكى ئه‌سمه‌رى گۆشتن ده‌كڕم
له تابڵۆى قه‌د ديوارى ژووره‌كه‌م
ره‌شى ده‌كه‌مه‌وه
هيچ ناچارنيم
له‌وێ بمرم
لێره ده‌مه‌وێ له نێو ده‌سته‌كانى تۆدا بمرم