فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شعر

شیعر

نیاز محەمەد/ شاعیر

بـەفـــر و بـــــارانـی بــەنـــــدەنـی یـــارم
کـڵـپـەی ئــــەویــنـــــە و چـریـکـەی زارم
دیــمــــەنـی جـوانـی زســــتـانـی ئـازیــز
نـمـــای بـــەهــــارە و هــاویـــن و پـایـــز
تـۆپــەڵـە بـەفــری دەســــتـی یـارەکـــەم
هــۆزاك و دەوای گـــەورە شـــــارەکـــەم
پــڕوشــەی بـەفــر لـە ڕوخـســاری گــەش
زوو ئـەتـوێـتـــەوە بــە گـەرمــایـی لــەش
لـەسـەر قـژ و شـــان تــاو تـاو ئــەمـێـنـێ
تــۆپـەڵ ئــەهــاوێ و خـۆی ئـەتـەکـێـنـێ
کـوڵـمی سـور و گــەش لـەرەی لـێـوی ئـاڵ
تـەلـسـەم و ئـەفـسون فریشـتـەی خـەیـاڵ
تـۆفـی تـەم و مـژ مـیـهـــر و سـۆز و نـاز
کــلیـــــــــلـی ڕاز و کـڵافـــەی ئـــــــاواز
گـرشـەی ڕەنــگــیـنـی پـرژەی ئـــاوێــتــــە
شــکـــۆی ئـاواتـی دڵـــەی ســەرشــێــتـــە
چـەنــدە شـیـرینـە گـریـشــمـە و شـەرمـی
گـەپ و هـەڵـمـکــەی هـەنـاسـەی گـەرمـی
یــەك ڕفــــانـــــدن و دڵ پـــەرۆشـــی یــە
مـوچــڕکـی سـاردو گـەرمـی خـۆشــی یــە
پـیـرۆزە چـێــژی مــــاچـی ســـروشــــتـی
لای هـەرکەسـێ بوو ســتەم بـوو کوشـتـی
مـەل کــە ئــێـــواران بــــەرە و لانـــــەیــە
جــوانـی شـەقــژەنـی ئــەم جـێـژوانــەیــە
*..ماچی سروشتی
دیوانی جوانی جوان