فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هایکۆ ( ئاونگی بەر مانگە شەو)

هایکو ـ ( ئاونگی بەر مانگە شەو )

ناسیح ئەدیب/ شاعیر/ سلێمانی

١ـ ئاونگی بەر مانگە شەو ،
فرمێسکی دایکێ ـ
خەڵوەتگەی پیری !

٢ـ پرسە گێڕی نیشتمانێکم ،
هه ر ڕۆژەو ـ
کۆستێکی دەکەوێ !

٣ ـ تەنیا نزای دایکە ،
له ڕووباری ژیان ـ
دەمان پەڕێنێتەوە !

٤ـ شەڕی نێوانمان ،
بەخاڵی کۆتا ناگا ـ
تا ماچ نێو بژیوان بێ !

٥ـ توێشە بەری پاڵەیە ،
له وەرزی دوورێنە دا ـ
کولێرەو دۆ !

٦ـ ئەوی چوو هه ڵدێرا ،
بێ سەرو شوێنە ـ
ڕێگەی عە شق !

٧ ـ ناچێتەوە سەر لێو ،
تۆراوە له زمان ـ
ماچ !

٨ـ هه ناسەکانم شەوم ،
دەبنە ئاونگ ،
له گۆنای تۆدا !

٩ـ بە نهێنی دەمێنێتەوە ،
له نێو بوخچەی ژیانا ـ
ئەوینی من و تۆ !

١٠ـ دەمێکە سەمای بیر چۆتەوە ـ
ناچێتەوە سەر ڕانی ژن ـ
تە شی !

١١ـ گەورەترین تاوان ،
شکاندنی دڵی ژن ـ
گەمژە ی پیاو‌ !

١٢ـ با بچینەوە کەرکوک ،
دار نارنجەکان بتەکێنین ـ
بە یادی مناڵی !

١٣ـ له و دونیایش ،
داوای هه نارکانی تۆدەکەم ـ
بۆم بکەنە شەراب !

١٤ـ ئەوی نەی چە شتبێ ،
نازانێ چەندێ تاڵه ـ
دەردی هه تیووی !

١٥ ـ قاقای پێکەنینی ژنێ ،
دەڕژێتە چۆمی ژیانەوە ـ
تاڤگەی ئەوین !

١٦ـ چاوەڕوانی ئەشکی لێدەباری
دڵ کەیلی خەمه !
دایکێکی جگەر سووتاو !

١٧ـ پەڵە هه ورەکان دەژمێرێ ،
چاوەڕێی بە ختە بارانە ـ
کێڵگەی تینوو !

١٨ ـ بەرامەی گەیشتە دڵ ،
کزە بای ڕاسپاردە ـ
نمەی باران !

١٩ ـ پاییز بەبێ نازی مایەوە ،
کەسێک نی یه بیدوێنێ ـ
بێ دەنگە ژەنراڵ !

٢٠ـ کچی پاییزە ،
گەڵای کردۆتە گوارە ـ
خەزان !

٢١ ـ من قاچێکم بە خشیووە ،
ئەو دەستێکی ـ
بە نیشتمان !

٢٢ـ ئە شکی خوێنین ،
جۆگەلەیان بە ستووە ـ
سەختە دابڕان !

٢٣ـ جوانی نمایش دەکات ـ
بە کراسی مۆرەوە ـ
دار ئەرخەوان !

٢٤ـ گسکی دا له دوا هه وار،
ئارەقەی نێو چەوانی سڕی ـ
هاوین !

٢٥ ـ بۆ خەڵوەت نشینی ،
ڕێگاکان دەمان باتەوە ـ
ماڵی پەلکە زێڕینه !

** ** **