فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گەر بینیتان

گەر بینبتان

ئاژوان ڕۆژھەەڵاتی/ شاعیر/  نەرویج

گەر بینیتان، بولبولێ
کونجی خەڵوەتی گرتووە!
خەمڵانی خەمە و
بە کوڵ دەگریا!
گوڵی باخی ئەوینی هەڵوەریوە!
بە دڵنیا!
کەجێژوانی ژینی نەما
دەچەمێ لەژێر دەواری خەما!
لومەی مەکەن!
فرمێسک دەڕێژێ لە کانیاوی دڵ!
بۆنی کام گوڵ بکات و
بۆ کێ بخوێنێ لە سەر چڵ!؟
ئەو ئەشقەی!
چێزی دەبەخشی بە ناخی!
سەد مخابن! ئەمڕۆ نێژراوە !
لە گڵ!
ئەوینداری ڕاستەقینە!
کەمە لەم سەردەمە!؟
مەکەن لومەی ئەو بولبولە
بەستەزمانە!؟
بوی هەڵڕێژێ چۆمی خۆین!
هێشتا کەمە!؟
9/1/25